بەغدا - INA- نەسار حاج
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح سوودەكانی پەیوەستبوونی عێراقی بە گروپی ئەجمۆنت لە یەكەكانی هەواڵگری دارایی ڕاگەیاند، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە پەیوەندیكردن بەو گروپە دەبێتە هۆی ئەوەی عێراق ببێتە یاریزانێكی سەرەكی لە ئاسایشی دارایی لە ناوخۆ و ئاستی دەرەكی.
ساڵح بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : پەیوەستبوونی عێراق بە گروپی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و سندوقەكانی تاوان و تیرۆر كە بە گروپی (EGMOND) ناودەبرێت، خاڵی وەرچەرخانە لە ڕەوتی تێكەڵبوونی عێراق لەگەڵ یەكەكانی ئاڵوگۆڕی زانیاری و لێكۆڵینەوە نێودەوڵەتییەكان و هاوكاری لە بەدواداچوون بۆ وەرگرتنەوەی پارەی تاوان و تیرۆر و ئۆپەراسیۆنەكانی سپیكردنەوەی پارە لە سنوورەكانەوە.
ئاماژەی بەوەشدا : پەیوەستبوونی عێراق بەم ڕێكخراوە لۆجستییە لە بواری لێكۆڵینەوەی دارایی نێودەوڵەتی ڕێكخراو لە بواری بەردەستبوونی زانیارییەكانی پەیوەست بە تاوانە داراییەكان، قەڵایەكی بەهێز بە عێراق دەبەخشێت تا ببێتە یاریزانێكی سەرەكی لە ئاسایشی دارایی وڵاتەكەمان و جیهانی دەرەوە بە شێوەیەكی هەماهەنگ و یەكگرتوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی گروپی (ئەجمۆنت) كە ئەو شوێنەیە كە گروپی نێودەوڵەتی لە برۆكسل لە ساڵی 1995 دامەزرا، هاتە نوێنەرایەتی كۆڕێكی بنەڕەتی و تۆڕێكی فەرمی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ یەكەكانی هەواڵگری دارایی لە دەوروبەری جیهان بە مەبەستی پێشكەشكردنی پشتگیری لە حكومەتەكانیان لە بەرەنگاربوونەوەی سپیكردنەوەی پارە و پارەداركردنی تیرۆریستان و تاوانە داراییەكانی تر.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەم پاڵپشتییە بریتییە لە فراوانكردن و ڕێكخستنی هاوكارییە نێودەوڵەتییەكان لە ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری دارایی، زیادكردنی كاریگەریی یەكەكانی زانیاری دارایی لەڕێگەی پێشكەشكردنی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی كارمەندان بۆ باشتركردنی شارەزایی و توانای كارمەندان، هەروەها بەرزكردنەوەی پەیوەندی پارێزراو لەنێوان یەكەكاندا لەڕێگەی ئەپلیكەیشنەكەوەجگە لە تەرخانكردنی یەكەكانی زانیاری دارایی و نووسینگەكانی دژە سپیكردنەوەی پارە بە بەرنامە و تەكنەلۆژیای مۆدێرن لە دادگاییكردنی تاوانە داراییە ڕاگوزەرەكان.