حەلبوسی و حەكیم جەخت لەسەر گرنگی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن دەكەنەوە

سیاسی
  • 9-07-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغدا-  INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم جەختیان لە گرنگی هاوكاری و یەكگرتنی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن كردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە :محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی عەمار حەكیم كرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی سیاسی وڵات كرا، هەروەها چاودێری و ڕۆڵی یاسادانانی پەرلەمان، هاوتەریب لەگەڵ ئەولەویەتەكانی حكومەت و جێبەجێكردنی بەرنامەكەی.
    هەردوولا جەختیان لە گرنگی هاوكاری و یەكگرتنی نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و كاركردن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتی كردەوە.