بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەك شەممە سەرۆك كۆمار عەبدوڵەتیف جەمال رەشید جەختی لەسەر پێوویستی لە دامەزراندنی ڤیستیڤاڵی رۆشنبیری و ئەدەبی و هونەرییەكان كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە : سەرۆك كۆمار عەبدلەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە شاندی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژكرد بە سەرۆكایەتی ئیبتیسام ئیسماعیل بەرپرسی سەنتەرەكە.
ڕەشید ڕوونی كردەوە : بەگوێرەی بەیاننامەكە گرنگی ئەو ڕۆڵەی كە ڕۆشنبیران لە پسپۆڕییە جۆراوجۆرەكانیاندا دەیگێڕن لە پەروەردەكردن و پەرەپێدانی كۆمەڵگە لە بوارە ڕۆشنبیرییە جیاوازەكاندا، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە بنیاتنانی كۆمەڵگەیەكی شارستانی.
ناوبراو ئاماژەی بە پێویستی پشتیوانی لە دامەزراندنی فێستیڤاڵە كولتووری، ئەدەبی و هونەرییەكان كرد بەهۆی بەشداریكردنیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكان و لێكنزیكبوونەوەی نێوان كولتوور و كۆمەڵگا جیاوازەكان، هەروەها ڕەهەندە مرۆیییەكانی بە ستایشی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گلاوێژی كرد.
لە بەرامبەردا ئەندامانی شاند سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار دەربڕی بۆ پاڵپشتی بەردەوام بۆ بزاڤی فەرهەنگی و ئەدەبی لە وڵاتدا.
شاندەكە بانگهێشتی سەرۆك كۆماریان كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆنفرانسی ساڵانەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.
ئەندامانی شاندەكە دووپاتیان كردەوە هەوڵەكانیان بۆ دابینكردنی بەرهەمی جۆراوجۆر بۆ گۆڕەپانی عێراق كە ڕەنگدانەوەی میراتی ڕۆشنبیری بەرزی هەرێمی كوردستان و عێراق بە گشتیی.