بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانی خۆی بۆ محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دووپاتكردەوە بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری ئەمنی و خولانەوەی كار.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پێشوازی لە فەرماندەی نوێی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لیوا محەمەد ڕەشید ساڵح، وفەرماندەی پێشووی پۆلیسی پارێزگاكە لیوا هادی ڕزیج كەسار، هەروەها پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوێی كرد بۆ بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ئەنبار عەمید زاهیر مەحمود یاسین عەلوانی و بەڕێوەبەری پێشوو لیوا ڕاید ئەحمەد فارس.
حەلبوسی هەوڵەكانی سەركردەكانی پێشوو و ڕۆڵیان لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای ئەنبار بەدرێژایی ماوەی ڕابردوو بەرز نرخاند، هیوای سەركەوتنی بۆ سەركردە نوێیەكان لە ئەركەكانیاندا و وەستانەوە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەك كە ئاسایشی هاووڵاتییەكە بكاتە ئامانج وسەقامگیری پارێزگاكە.
سەرۆكی پەرلەمان دووپاتی كردەوە بەپێی ڕاگەیەنراوەكە پشتیوانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاریی ئەمنی و خولانەوەی كار بەپێی دید و بەرنامەی حكومەت لە بەڕێوەبردنی دۆسیەی ئەمنی و بەردەوامبوونی دۆسیەی ئەمنی پشتگیری لە هێزە سەربازی و ئەمنییەكانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەموو ئەو هەوڵانەی كە بەشدارن لە بەهێزكردنی سەقامگیری.