بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە حكومەت كرد كە گفتوگۆ لەگەڵ لایەنی ئەمریكا بكات بۆ لابردنی باج لەسەر هاوردەكردنی گازی ئێران.
چوارچێوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە تێیدا هاتووە، وڵات شاهیدی قەیرانێكە كە بەهۆی نەبوونی دابینكردنی كارەبا لە كاتژمێرەكانی كارەبا لە ژێر ڕۆشنایی بارودۆخی سەختی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، بارگرانی لەسەر هاووڵاتی عێراقی دروست دەكات.
هەروەها ووتیشی : دوای بەدواداچوون و ڕوونكردنەوەی هۆكارەكان، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین، لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوە، پەیوەندی بە لایەنی ئەمریكیەوە بكات و وای لێبكات دەستبەجێ ئەو باجە داراییانەی دەرئەنجامی هاوردەكردنی گازی ئێرانی لاببات بێی هیج دواخستنێک، جەختیشی لەوە كردەوە كە نابێت ئەم دۆسیە لە ڕووی سیاسییەوە بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی كاردانەوەی نەرێنی لەسەر هاووڵاتی عێراقی نەبێت.