ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران : كۆبوونەوەی سودانی لەگەڵ ئەو كەسانەی سپێردراون بەدۆسیەی ئەمنی پەیامێكی پشتگیریە بۆ ئەفسەر و سەرکردەکان

سیاسی
  • 9-07-2023, 13:15
  • +A -A

    بەغدا  - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە هیشام ریكابی ڕاوێژكاری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە كۆبوونەوەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەو كەسانەی كە ئەركی دۆسیەی ئەمنییان لەسەرە پەیامێكی پشتیوانییە بۆ ئەفسەر و سەركردە ئەمنی و سەربازییەكان رەوانەكرد.
    ریكابی لە تویتێكدا بۆ تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر و دواتر  ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) دواداچوونی بۆی کردووە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەمڕۆی محەممەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لەگەڵ سەركردە ئەمنییەكان كە تازە بەرپرسیارێتی بەڕێوەبردنی دۆسیە ئەمنییەكانی پێسپێردراوە لە پارێزگای ئەنبار وئەوانەی جێگۆڕكێیان پێكراوە ، ڕێبازێكە كە لە كاتی گۆڕانكاریدا گرتویەتییەبەر.
    ئاماژەی بەوەشكرد :پەیامێكی پشتیوانییە بۆ هەموو ئەفسەر و سەركردە سەربازی و ئەمنییەكان، دوور لەو چیرۆكانەی كە میدیاكان ڕووماڵیان دەكەن.