بەغدا - INA
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە و ڕەشاد نەبیێڤ، وەزیری پەیوەندی و گواستنەوە و تەكنەلۆجیای باڵای ئازەربایجان ئەمڕۆ یەكشەممە جەختیان لەسەر خێراكردنی كردنەوەی هێڵی گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان بەغدا و باكۆ كردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەكان و گواستنەوە و تەكنەلۆجیای باڵا و بەرپرسی لایەنی ئازەری عێراقی ولیژنەی هاوبەشی ئازەربایجان ڕەشاد نەبیێڤ كۆبووەوە و ئاماژەی بەوەدا كە لە میانی كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پەیوەندییە هاریكارییە دووقۆڵییەكاندا كرا.
حسێن جەختی لەوە كردەوە كە ئازەربایجان بەهۆی نزیكیی جوگرافیایەوە بۆ عێراق گرنگە، پەیوەندی ئایینی و كولتووری و كۆمەڵایەتیش هەیە و جەختیشی لە پێویستی سود وەرگرتن لە فرە دەرفەت لە بوارە جیاجیاكاندا كردەوە.
داوای لە بازرگانان و كۆمپانیاكانی ئازەربایجان كرد سەردانی عێراق بكەن و هانی وەبەرهێنان بدەن و ئاماژەی بە گرنگی ڕێگای گەشەپێدان كە لە دووری باشووری عێراقەوە دەستپێدەكات لە بەندەری فاو و درێژدەبێتەوە بۆ كۆماری توركیا.
ناوبراو باسی لەوەش كرد كە ئەوە دەرفەتێكی گەورەیە بۆ كردنەوەی ئاسۆی گرنگ، هەروەها دەرفەتێكە بۆ ئازەربایجان بۆ ئەوەی لە ڕێگەی عێراقەوە خۆی بكاتەوە و بگاتە ناوچەی كەنداوی عەرەبی، بەتایبەتی كە عێراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنی لەگەڵ ئێران هەیە بۆ پەیوەندیی هێڵی ئاسنین لە ڕێگەی بەسڕە.
هەروەها هەردوولا جەختیان لەسەر پێوویستی كردنەوەی هێلی فڕینی نێوان بەغدا و باكۆ و هێلی دووەمی نێوان هەولێر وباكۆ لە زووترین كاتدا كردەووە،هەروەها پەرەپێدانی ڤیزای هاتنە ژوورەوە بە هاوڵاتیانی عێراقی كە خوازیاری سەردانی ئازەربیجانن.
لای خۆیەوە وەزیری گواستنەوەی ئازەربایجان ڕایگەیاند : بەشێوەیەكی كاریگەر كاردەكەین بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی بەردەست لە نێوان هەردوو وڵات و هاندانی وەبەرهێنان، ئاماژەی بەوەشكرد ئەو سەركردایەتی شاندی ئازەربایجان دەكات بۆ سەردانی بەغدا بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەكانی لیژنەی هاوبەش بۆ قۆناغی سێیەمی مانگی ئۆكتۆبەری داهاتوو.