بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی ڕێنماییەكانی بۆ پشتیوانیكردن لە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگای ئەنبار دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی وفەرماندەی پۆلیسی پارێزگای نوێی پارێزگای ئەنبار لیوا محەمەد ڕەشید ساڵح و فەرماندەی پێشووی پۆلیسی پارێزگای ئەنبار لیوا هادی ڕزیج كەسار، هەروەها پێشوازی لە بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری ئەنبار عەمید زاهیر مەحمود یاسین عەلوانی و بەڕێوەبەری پێشوو ڕاید ئەحمەد فارس كرد.
سودانی بەگوێرەی بەیاننامەكە : كاری ئەو فەرماندانەی پێشووی بەرز نرخاندووە كە هەوڵێكی زۆریان داوە بۆ دامەزراندنی ئاسایش لە پارێزگای ئەنبار و كە بەردەوام دەبن لە هەمان هەوڵەكان لە شوێنە نوێیەكانیان بە ئاراستەكردنی بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار و پارێزگاكە و بەڕێوەبەری هەواڵگری كە ئەمڕۆ ئەركی خۆیان گرتە ئەستۆ بۆ ئەوەی هەموو هەوڵێكیان بدەن بۆ پاراستنی ئاسایشی پارێزگاكە.
جەختیشی كردەوە : گرنگی دوورخستنەوەی دامەزراوەی ئەمنی لە گرژییە سیاسییەكان وە بۆ دڵسۆزی بۆ وڵات و پیشەكەیان بەگوێرەی ئەوەی ئەركە ئەمنییەكانیان داوای دەكات.
ئاڕاستەی دوودڵ نەكەن لەبەرامبەر هەر هەڕەشەیەك كە ئاسایش و سەقامگیری پارێزگاكە دەكاتە ئامانج، جەختیشیكردەوە گرنگی كاركردنی بەردەوام لەپێناو پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان و دەستەبەركردنی سەقامگیرییان.