ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران: سودانی پشت بەستن بەپێوەرە توندی دەستپاكی وەك بنەمایەك بۆ دەستنیشانكردنی سەركردە ئەمنییەكان دەگرێتەبەر

سیاسی
  • 9-07-2023, 12:14
  • +A -A

    بەغدا_ INA 
    ئەمڕۆ یەكشەممە فادی شمری ڕاوێژكاری سیاسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پشت بەستن بە پێوەرە توندەكانی دەستپاكی وەك بنەمایەك بۆ دەستنیشانكرنی سەركردە ئەمنییەكان دەگرنەبەر.
    شمری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : ئابووری و گەشەپێدان پەیوەندییەكی نزیكیان بە سەقامگیری ئەمنی و دابینكردنی توخمەكانی گەشەسەندن و گەشەپێدانی ئابووری و ڕێنێسانسی شارەكان لە وڵاتدا هەیە و دیدگای سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ئەوەیە كە چەرخی ئاوەدانكردنەوە بەردەوام بێت لە پارێزگا ئازادكراوەكاندا بە كۆتاییهێنان بەو دەركەوتانەی گەندەڵی كە پڕۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە دەگرێتەوە، كاركردن بۆ دامەزراندنی ژێرخانی ئابووری و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی كە خاوەن كاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر هاوڵاتی دەبێت.
    ئاماژەی بەوەشكرد : سودانی پێوەرە توندەكانی دەستپاكی و ئەزمونی كەڵەكەبوو و سەربەخۆیی لە كاری سیاسی وەك بنەمایەك بۆ هەڵبژاردنی سەركردە ئەمنییەكان لە جومگەكانی وەزارەتە ئەمنییەكان و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و دەزگای هەواڵگری و سەركردە ئەمنییەكان لە عێراقدا دەگرێتەبەر.
    ڕوونیشی كردەوە : سەپاندنی ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بە ستراتیژییەكی هەمەلایەنە و فرەڕەهەند هەیە، كە بریتییە لە شیكردنەوەی وردی هەڕەشە ئەمنییەكان و بەهێزكردنی هاوكاریی نزیك لە نێوان دەزگا ئەمنییە جیاوازەكان و بەهێزكردنی توانای هەواڵگری و چاودێریكردن لە پارێزگاكان و دەبێتە خوێنی نوێ بۆ جومگەكانی وەزارەتە ئەمنییەكان.
    شمری دووپاتیكردەوە : دەستنیشانكردنی لیوا محەمەد ڕەشید ساڵح وەك فەرماندەی پۆلیسی ئەنبار و فەریق زاهیر مەحمود یاسین عەلوانی وەك بەڕێوەبەری هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە پارێزگاكە لەسەر بنەمای بڕوانامە، لێهاتوویی، پێشكەوتنی پیشەی ئەنبار بووە و توانای مامەڵەكردن لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەكانی بەردەم پارێزگای ئەنباری ئازیز بە شێوەیەكی یەكگرتوو لەگەڵ سیستەمی ئەمنی بەردەوام لە هەموو پارێزگاكانی عێراق.