كەشناسی پێشبینییەكانی كەشوهەوای هەفتەی ئێستا بڵاودەكاتەوە

ناوخۆ
  • 9-07-2023, 11:33
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵاتی بۆ هەفتەی ئێستای ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەكانی گەرما دەكات.
     لە بەیاننامەیەكی دەستەكە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : كە كەشوهەوای وڵات بۆ سبەی دووشەممە ڕوون دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشی خستۆتەڕوو كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە لە سەرجەم ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باكور، لەكاتێكدا لە بەشی باشوور كەمێك بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو.
     ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای ڕۆژی چوارشەممە لە هەموو ناوچەكانی وڵات ڕوون دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەكانی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە بەشی باكوری وڵات.
     ئاماژەی بەوەشكرد : كەش و هەوای وڵات بۆ رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور گەرم دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەی باكور روون دەبێت، سەبارەت بە پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە لەناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی باشووری وڵات.