کاتی تەواوبوونی پڕۆژەی ڕێگای خێرا لە نێوان بەندەری فاو و تونێلی ژێر ئاو ئاشکرا دەکرێت

ناوخۆ
  • 8-07-2023, 22:19
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمڕۆ شەممه،لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە :-لە دواین کارەکانی پرۆژەی بەستنەوەی ڕێگاوبانی بەندەری فاو و تونێلی ژێرئاو ئاماژەیە بۆ ئەوەی پرۆژەی ڕێگای (63) کیلۆمەتری بە ڕێژەیەکی باش پێشکەوتووە بەپێی پلانی داڕێژراو، کە یەکێک لە ڕێگاکانی گەشەپێدان پێکدەهێنێت.
    "فەرحان فەرتوسی"بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق ڕایگەیاند:-رێگاکە لە چەند چینێک پێکهاتووە، بەو پێیەی ڕێژەی تەواوبوونی لە چینی هاتووچۆ گەیشتووەتە (100%)، هەروەها چینی دیکە گەشتۆتە (70%)، لە کاتێکدا کارەکان بەردەوامن لە چینەکانی دیکە تا چینی سەرەکی قیرتاوکردن.
    لە بەیاننامەکەی وەزارەتدا هاتووە:- رێگاکە پێکدێت لە (4) ڕێگا، کە درێژدەبێتەوە بەرەو تونێلی ژێرئاوەکە،بە درێژایی (63) کیلۆمەتر، هەروەها دوو پرد و سێ بازنە و وێستگەی پشوودانی تێدایە، ئەوە جگە لە تەکنەلۆژیای سەلامەتی و ئەمنی سەردەمیانە.
    لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە:-سودی ئەم ڕێگایە بەستراوەتەوە بە ڕێگای نێودەوڵەتی رێگای گەشەپێدان بۆ تورکیا