بەغداد/INA
ئه مڕۆ شه ممه "ئەسیر غریری" وەزیری بازرگانی،دووپاتی کردۆتەوە ،کە یەدەگی گەنم که گه یشتووه ته 5 ملیۆن تۆن لە کۆگاکانی.
"غریری " لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگاری سەلاحەدین بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- وەزارەت ئەو قۆناغە گرنگەی تێپەراند کە تێیدا زۆرترین گەنمی تیایدا عەمبارکرد .
ئاماژەی بەوەشداوە :- ئەو کۆگایەی ئێستا بۆ ساڵێک ٥ ملیۆن تۆن هەڵدەگرێت،تا ئێستا بەبازاڕکردنی گەنم بەردەوامە، هەروەها کۆگایەکی تەواومان هەیە بۆ ماوەی ٤ مانگ خۆراک هەڵدەگرێت .