سەرۆک کۆمار لەگەڵ مەندەلاوی جەخت لەسەر رووبەرووبونەوەی گەندەڵی دەکەنەوە

سیاسی
  • 8-07-2023, 21:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA

    ئەمرۆ شەممه"لەتیف ڕەشید" سەرۆک کۆمار لەگەڵ "موحسین مەندەلاوی " جێگری یەکەمی سەڕۆکی ئەنجومەنی نوێنەڕان،جەختی لەسەڕ بەهێزکردنی میکانیزمەکانی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی کردەوه.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "موحسین مەندەلاوی" لە شوێنی حەوانەوەی خۆی پێشوازی لە "عەبدوللەتیف ڕەشید"سەرۆکی کۆمار کرد.
    نوسینگەی راگەیاندنی"مەندەلاوی" لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو :- لەمیانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر دوایین پێشهاتەکانی گۆڕەپانی سیاسی کرا، هەروەک باس لە چەندین مەلەف و تەوەری گرنگ کران، هەردوولا کۆکبون لەسەر پاراستنی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دەستەڵاتەکانی چاودێری و جێبەجێکردن بەمەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە خەڵک، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی دەرکردنی یاسایەک کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیاندا هەبێت، و بۆ بەهێزکردنی هەنگاوەکانی دژە گەندەڵی و گەراندنەوەی پارەی گشتی بۆ دەوڵەت.