بەغداد/ INA
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند،یەکێک لە شەمەندەفەرەکانی لەسەر هێڵی بەغدا - بەسرە رووبەرووی کردەوەی تێکدەرانە بۆتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە :-ئەو کردەوەی تێکدەرانەی لە نزیک شاری دیوانیە ئیدانە دەکات و باس لەوە دەکات کە " ئەو کردەوە تێکدەرانە بۆتە هۆی ئەوەی شووشەی ژووری شەمەندەفەرەکە بشکێت.
بەپێ بەیاننامەکەی وەزارەتی گواستنەوە،جەخت لەوە دەکاتەوە کە "عێراق یەکێکە لە یەکەم وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە شەمەندەفەر بەکاردەهێنێت بۆ گواستنەوەی سەرنشین و کاڵا لە نێوان پارێزگاکاندا و هەربۆیە ئەم کردارانە ڕەفتاری سەرزەنشتکراو و ناشارستانین.
هەروەک وەزارەتی گواستنەوە ئاماژەی پێداوە ئەم کارانە زیانی ئابووری گەورەیان لێدەکەوێتەوە،جگە لەوەی کە کات بۆ چاککردنەوەیان پێویستە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی نەرێنی لەسەر کارەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراقی دروست دەکات .
ئەوەشی خستۆتەروو کە وەزارەت ، چەند ڕێوشوێنێکی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران لەسەر هێڵەکانی شەمەندەفەر گرتۆتەبەر .
هەروەها وەزارەت جەختی لە پەرۆشی خۆی کردووەتەوە بۆ "دڵنیابوون لە سەلامەتی گەشتیاران، هاوکات داوا لە هاووڵاتیانی دەکات کە هاوکار بن لە پاراستنی ئامرازەکانی گواستنەوە، هەروەها ڕێگری لە کردەوەی تێکدەرانە بکەن کە موڵکی گشتی دەکەنە ئامانج.