دژەتیرۆر تەرخانكردنی هێزی ڕاهێنراوی باڵای تایبەتمەند و پیشەیی بۆ سەرجەم فڕۆكەخانە مەدەنییەكان ڕادەگەیەنێت

ئەمنی
  • 8-07-2023, 21:16
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ساعدی، ئەمڕۆ شەممە، تەرخانكردنی هێزی ڕاهێنراوی باڵاو تایبەتمەند و پیشەیی بۆ سەرجەم فڕۆكەخانە مەدەنییەكان ڕاگەیاند.
    ساعدی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دیدگای بابەتیانە بۆ تەحەددیاتی ئێستا و داهاتوو بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێویستی بەوەیە كە دەزگای دژەتیرۆر ڕێباز و ستراتیژی و پلانەكانی خۆی بە ڕێژەیی لەگەڵ گەورەیی تەحەددیاتی بپارێزێت، لەگەڵ زیادكردنی زانستی لێكۆڵینەوەیی لەسەر بنەمای پێشبینیكردنی داهاتوو بۆ قۆناغی نزیك و مامناوەند و دوورمەودا لەسەر بنەمای زانیاری دروست، و بناغە زانستییەكان كە بەرهەمیان دەبێت لە ڕێگەی ئۆپەراسیۆنی چالاكانە كە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان پەك دەخەن.
    ساعدی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: پەرەپێدانی دەزگاكە هەر لە سەرەتاوە لەبەرچاوگیراوە لەسەر بنەمای ئاستەنگەكانی ئێستا و داهاتوو كاری بۆ كراوە، كە یەكێك لە گرنگترین ئەولەویەتەكانمان لەم قۆناغەدا بەتایبەت دوای ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی بۆ دیاریكردنی گۆڕەپانەكانی كاری هەواڵگری بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان، چونكە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە عێراق ئەركی دەزگای دژە تیرۆرە.
    وتیشی: لە جێبەجێكردنی ئەو ڕێنماییانەدا ئەم هەنگاوانەمان ناوە:
    1-"هێزی ڕاهێنراوی باڵا، پسپۆر، پیشەیی بۆ سەرجەم فڕۆكەخانە مەدەنییەكان تەرخانكراوە، كە ئەركی سەرەكییان مامەڵەكردنە لەگەڵ حاڵەتەكانی ڕفاندن و بارمتەگرتن، و بە درێژایی كاتژمێر لە ئامادەباشیدان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێكی لەناكاو.
    2- لە بواری ئۆپەراسیۆنە دەریاییەكاندا، هێزی دیاریكراو دامەزراون بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی چەتە دەریاییەكان لە ئاو و بەندەرە ناوچەییەكانمان.
    3- ڕاهێنانی قارەمانانی دەزگای دژەتیرۆر لەسەر ئاستی پیشەیی، وەك "زەبری مەشق و ڕاهێنان فاكتەری سەرەكییە بۆ ئەو سەركەوتنانە و كە كارەكانی ئەكادیمیا بەرەوپێشچوون و پەرەسەندن بووە، وە جەختمان لەسەر بەردەوامی ناساندنی مەنهەجی ڕاهێنانی مۆدێرن كردەوە كە لە شەڕەكانمانەوە وەرگیراوە لەو خولانەی كە ئەكادیمیا پێشكەشی دەكات، و لەنێو گۆڕانكارییە چۆنایەتییەكانی ڕاهێناندا وەرگرتنی نوێترین تەكنیكە زانستییەكانمانە لە ڕاهێناندا، لەوانەش ڕاهێنانەكانی هاوشێوەكردنی واقیعی مەجازی.
    4- ئاڕاستەكردن بۆ دامەزراندنی ئەكادیمیایەكی تایبەتمەند بۆ ئەو دەزگایانەی لە عێراقدا پەیوەندییان بە مەشقپێكردنی هێزە سەربازییەكانەوە هەیە لە جیهان و ناوچەكەدا.
    5- لەڕووی دانانی پاڵەوانەكانی دەزگاكەمان لە پێشبڕكێ نێودەوڵەتییەكان، بەشداریمان لە پێشبڕكێی (جەنگاوەری نێودەوڵەتی بۆ ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكان) كرد لە شانشینی هاشمی ئوردن بە بەشداری (40) وڵات، پاڵەوانەكانی دەزگاكەش پلەی دووەممان بەدەستهێنا لە ئاستی وڵاتانی بەشداربوودا، و پلەی سێیەم لەسەر ئاستی (80) تیمی بەشداربوو لەم پێشبڕكێیە، و پلەی دووەم وەك باشترین تیمی شەڕكردن بە هێرشكردنە سەر شارەكان، بەجۆرێك كە دەزگای دژە تیرۆر لە ڕیزبەندی جیهانیدا لە پلەی هەشتەمەوە بۆ چوارەم لەجیهان.
    6- دەزگاكە هەوڵیدا لە ڕووی زانستی و ئەكادیمییەوە بەڕووی دامەزراوە زانستی و مەعریفییەكاندا بكرێتەوە، بەمەبەستی بەهێزكردن و جێبەجێكردنی ستراتیژییەكەی، بەو پێیەی كۆنفرانسی زانستی و ڕۆشنبیری و چەندین سیمیناری زانستی و مەعریفی ئەنجامدا.
    7- جیهان بە پسپۆڕان و شارەزایانی بواری ئەمنی و سەربازییەوە، درك بەوە دەكەن كە “رێكخراوە تیرۆریستییەكان چیتر هێزی داگیركردنی شارەكان یان تەنانەت گوندە بچووكەكانیان نەماوە، ئەمەش وای لێكردن پەنا بۆ كردەوەی ناوبەناو و تاكتاك ببەن و هەوڵی سەلماندنی بوونی خۆیان بدەن لە ڕێگەی پڕوپاگەندە لە هەندێك ناوچەی دوورەدەست، وە ئەو ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانەی كە ئێمە بە شێوەیەكی بەردەوام ئەنجاممان دەدا، كاریگەرییەكی زۆریان هەبوو لە پووچەڵكردنەوەی مەبەستەكانیان، چونكە توانیمان لە كاتی كۆبوونەوەكانیاندا چەندین جار هەڵبكوتینە سەر حەشارگەكانیان، ئەوان پێیان وایە دوورن لە چاوی هەواڵگری دەزگاكەمان، وەك چۆن لەم چەند ساڵەی دواییدا (457) تیرۆریست كوژراون و (826) تیرۆریستیش دەستگیركراون.