سەرۆك وەزیران: بەدواداچوونی جددی لەسەر تۆمەتباران وایكردووە زۆرێكیان خۆیان ڕادەستی دادگا بكەن

سیاسی
  • 8-07-2023, 19:09
  • +A -A

    بەغداد - INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ شەممە، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی گەراندنەوەی تۆمەتباران و سزادراوان و داواكراوان لە دۆسیەكانی گەندەڵی، و تەئكیدیكردەوە: كە بەدواداچوونی جددی لەسەر تۆمەتباران وایكردووە زۆرێكیان خۆیان ڕادەستی دادگا بكەن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی كرد بۆ بەدواداچوونی پرۆسەی گەراندنەوەی تۆمەتباران و سزادراوان و داواكراوان لە دۆسیەكانی گەندەڵی، و گەراندنەوەی ئەو پارانەی كەدەستیان بەسەردا گرتووە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی و سەرۆكی داواكاری گشتی و سەرۆكی چاودێری یاسایی، و بەڕێوبەرانی گشتی لەفەرمانگەكانی یاسایی لەوەزارەتی دەرەوە و داد و بەڕێوبەری پۆڵیسی عەرەبی و نێودەوڵەتی ئەنتەربۆڵ و ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئامادەبوون.
    بەیاننامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كە لە كۆبوونەوەكەدا باسیان لەو كەیسانە كرد كە بە ئەنجام گەیشتوون و ئەو ڕێكارانەی بەدەست هاتوون و ئەو پرسانەی كەلە ئێستادا كاریان لەسەر دەكرێت، هەروەها دیارترین ئاستەنگەكانی بەردەم دەزگا پەیوەندیدارەكان بە گەراندنەوەی پارە وتۆمەتباران خرانەروو.

    هاوكات سودانی جەختی لە گرنگی ئامادەبوونی ئەم دۆسیەیە كردەوە، بەشێوەیەكی كرداری، لەناو ئەولەویەت و گرنگیدانەكانی دەزگا پەیوەندیدارەكان بە لێپێچینەوە و گەراندنەوە، چونكە بەڵگەیە بۆ هاووڵاتیان كە حكومەت جددیە لە بەدواداچوون و ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و ئاماژەیدا بەو ڕێككەوتنە نێودەوڵەتیانە كە عێراق بە ژمارەیەك وڵاتی جیهانەوە دەبەستێتەوە و پابەندبوونەكانیان بۆ هاوكاری و جێبەجێكردنی یاساكان و گەڕاندنەوەی مافەكان.
    هەروەها سەرۆك وەزیران جەختی لە پێویستی خستنەگەڕی هەوڵەكانی دەزگا جیاوازەكان كردەوە، هەریەكەیان لە چوارچێوەی تایبەتمەندییەكانی خۆیدا، وپێویستە عێراق سوود لە پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابورییە دەرەكییەكانی خۆی وەربگرێت بۆ خزمەتی پرۆسەی وەرگرتنەوەی سامانە تاڵانكراوەكانی عێراق، وئاماژە بەوەشكرد: كە گەندەڵی هەڕەشە لە هەموو بەرنامەكانی حكومەت دەكات، و ڕێگری لە پلانەكانیشی دەكات ئەگەر هەوڵەكان لە دژی گەندەڵكاران و ئامرازەكانیان بەردەوام نەبن.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی كرد كە دەبێ سەرجەم دۆسیەكانی گەراندنەوەی هەڵاتووان بخرێنە ژێر پرۆسە جێبەجێكردن و داواكردنەوە، هەروەها پرۆسەی بەدواداچوونی ورد بۆ هەر دۆسیەیەك بكرێت، جەختیشی لەوەشكردەوە: كە بەدواداچوونی جددی لەسەر تۆمەتباران وایكردووە زۆرێكیان خۆیان ڕادەستی دادگا بكەن. وبەشی ئەنتەربۆڵیش دۆسیەیەكان ئامادەكردووە بۆ داواكراوەكان.