بەغداد - INA
سەرۆكی دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دادوەر حەیدەر حەنون، ئەمڕۆ شەممە، داوای پێكهێنانی سوپایەكی دژە گەندەڵی لە چالاكانی كۆمەڵگا و فیدراسیۆن و سەندیكاكان كرد.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: سەرۆكی دەستەی دەستپاكی دادوەر حەیدەر حەنون لە میانەی سەردانێكیدا بۆ سەندیكای پارێزەران بەیاوەری ستافی پێشكەوتووی دەستەكە داوای پێكهێنانی سوپایەكی دژە گەندەڵی كرد لە لە چالاكانی كۆمەڵگا و فیدراسیۆن و سندیكاتەكان، كە ئەركەكە بریتی دەبێت لە چەسپاندن و پشتگیریكردنی هەوڵەكانی دەزگاكانی چاودێری لە شەڕی توندیان دژی گەندەڵی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كە پیشەی پارێزەری بەرزە، هەروەها سەندیكای پارێزەران یەكێكە لە پایەكانی یاسا و پایەكانی مێژووی عێراق لە دامەزراندنیەوە لە ساڵی ١٩٣٣ەوە، و وتیشی: دەستەكە پێویستی بە پاڵپشتی هەموو لایەك هەیە، بە سەندیكای پارێزەرانیشەوە، لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، كە كەڵەكە بووە و لە تاوانێكی ئاساییەوە گۆڕاوە بۆ دیاردەیەكی ئاڵۆز.
راشیگەیاند: سەندیكای پارێزەران ڕۆڵێكی گەورەی هەیە لە هەموو كەرتەكاندا، و دەستە هیوادارە پاڵپشتی بكات لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دەزگاكانی جێبەجێكردنی یاسا و لە كەرتی تایبەتدا، كە بە كەرتێكی گرنگ وەسفی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پێشخستنی ئابووری و گەشەپێدانی بەردەوام.
داوەری حەنون رونیشیكردەوە: مافی بەرگریكردن مافێكی پیرۆزە، هەروەها بوونی پارێزەر واجبە بۆ بەرگریكردن لە تۆمەتبار، ئەم مافەش بە دەستوور دەستەبەركراوە، بەڵام ئەمە پێویستی بە راوەستانە لەگەڵ ستەملێكراو نەك لەگەڵ ستەمكار.