بەغداد - INA
دەستەی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ شەممە، تەئكیدی لە پابەندبوونی خۆی بە ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران كردەوە سەبارەت بە گرێبەستە هەڵوەشاوەكان.
فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تەئكید لە پابەندبوون بە ڕێنماییەكانی سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی دەكەنەوە، بۆ دەستپێكردنی پرۆسەی وەرگرتنی ئەو كەسانەی گرێبەستەكانیان هەڵوەشاوەتەوە، لەدەزگاكان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان، بەپێی خشتە و كاتی دیاریكراو و كۆنترۆڵی تایبەت دادەنرێت بۆ وەرگرتنیان و تەواوكردنی داواكارییەكانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ خزمەت.
فەرمانگەكە تەئكیدیكردەوە: 15 تا 24ی تەمموز دیاریكراوە بۆ تێبینیكردنی پێداچوونەوە بە گرێبەستە هەڵوەشاوەكان، و ئاماژەی بەوەشدا: دۆسیەی گرێبەستە هەڵوەشاوەكان و بڕیارەكە لەبەرچاودەگیرێت بە زووترین كات بە دادپەروەری بەرامبەر بە ئەندامانی هێزەكانی حەشدی شەعبی كە لەماوەی ڕابردوودا سەبرێكی زۆریان هەبووە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی فالح فەیاز و سەرۆكی ئەركانی دەستەی حەشدی شەعبی عەبدولعەزیز ئەلمحەمەداوی، بەردەوام ڕۆژانە لە نزیكەی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەكەن.