بەغداد/ INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە فەرمانی دا بە وەستاندنی هەردوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری زیندانی ناوەندی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان.
وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری داد فەرمانی دا بەوەی هەردوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری زیندانی ناوەندی ئافرەتان و بەڕێوەبەری کاروباری ئەمنی لاببرێن و حەواڵەی لێکۆڵینەوە بکرێن.
وتیشی وەزیری داد لەمیانەی سەردانیکردنی کتوپڕی بۆ زیندانی ئافرەتان بۆ شارەزابوون لە ڕەوشی بژێوی و تەندروستی ومرۆیی زیندانیەکان کەجەختی کردەوەسەر کارکردن لەسەر ئەوبەڵێنانەی داویەتی بۆ باشکردنی ڕەوشی ژیانی زیندانیان بەپێی پێوەرەنێودەوڵەتیەکان.