بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران هیشام ڕکابی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختی لەوەکردەوەکە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا گۆڕانکاری زۆر لە دام ودەزگاکانی دەوڵەت ڕوودەدات.
ڕکابی لەتویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی گۆڕانکاریە ئەمنیەکانی بەغداد و هەندێک لە پارێزگاکان سەرەتای چاکسازی ئەمنی و کارگێڕیە کە سەرۆک وەزیران لەسەرەتای پێکهێنانی حکومەتەوە گفتی پێدابوو ولەگەڵ بەرنامە حکومیەکەدا دەگونجێت.
وتیشی کە ڕۆژانی داهاتوو گۆڕانکاری زۆر لە دام ودەزگاکانی دەوڵەتدا دەبینن بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیانی عێڕاقی.