بەسڕە/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری و هاووتا ئێرانیەکەی ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێککەوتن لەسەر کردنەوەی بارەگای سنووری هاوبەش لەنێوان عێڕاق وئێران.
شمری لەلێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچوونی بۆکرد وتی ئەمڕۆلە دەروازەی سنووری زڕباتیە پێشوازیمان کردلە وەزیری ناوخۆی ئێران وشاندی یاوەری بەئامادەبوونی پارێزگاری بەسڕەو واست و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە.
مەبەستیش لەسەردانەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی و هاوکاری بوو لەنێوان هەردوولا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و تاووتوێکرنی پێشوازیکردن لە سەردانیکارانی چلەی ئیمامی حوسەین (س).
وتیشی ڕێککەوتووین لەسەر هەماهەنگی هاوبەش و بەردەوام و ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری وکردنەوەی سنووری هاوبەش بۆکۆنتڕۆڵکردنی جووڵەی سەردانیکاران.