بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆكایه‌تی کۆبوونەوەیەک کرد بۆ گەڕاندنەوەی ئه‌وانه‌ی گرێبەستیان هه‌ڵوه‌شایته‌وه لە وەزارەتەکان و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە،ئەمڕۆ شەممە، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆكایه‌تی کۆبوونەوەی سەرکردە ئەمنی و سەربازییەکانی کرد، کە تەرخانکراوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر گەڕاندنەوەی خاوه‌ن گرێبەستە هەڵوەشاوەکان لە وەزارەتەکان وده‌زگا سەربازی و ئەمنییەکان وده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
بەڕێزیان رێنمووییدان بۆده‌ستپێكردنی پرۆسەی پێشوازیكردنی ئەو کەسانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، لە دامەزراوە و دەزگا سەربازی و ئەمنییەکان، بەپێی خشتەی کاتی و کاتی دیاریکراو لەلایەن هەر لایەنێکەوە، هه‌روه‌ها پێویسته به‌وشیاری ووردی پرۆسه‌كه به‌رێوه‌بچێت و رێنمایی تایبه‌ت ده‌ربكرێن بۆ پێشوازیكردن و ته‌واوكردنی داواكاری گه‌راندنه‌وه‌یان بۆ بواری خزمه‌تكردن.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، ماوەی لە 15ی تەممووز تا 24ی تەممووز وەکو وادەیەک بۆ تێبینیکردن و پێداچوونەوە بە گرێبەستە هەڵوەشاوەکانی وەزارەت و دام ودەزگاکانیان پەسەندکرا.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان جەختی كرده‌وه لە گرنگی کارکردنی ڕێك وپێك و پێگیربوون بە ڕێنماییەکانی تایبه‌ت به‌گەڕانەوە بۆ خزمەت و ڕێکخستنی کار و دیراسەکردنی ئەو کەیسانەی كه‌پێشكێش ده‌كرێن بە پێی یاسا و ڕێنماییە سەربازییەکان و ئاراستەکردنی سەرچاوە مرۆییەکان بە پێی شێوازه‌كانی كاركردن.