بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمد شیاع سودانی ،ڕایگەیاند کە حکومەت پاشەکشە و پاشگەز ناکەت ڕێپێوانەکە نابێت بەرەو هەموو ئەو شتانەی کە خەڵکی عێراق ڕازی دەکات و قبوڵی مافەکانیان ناکا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە ،بەیانی ئەمڕۆ شەممە، بەڕێز محهمهد شیاع سودانی سهرۆكی ئهنجوومهنی وهزیران، بەشداریی لەو ئاهەنگەدا کرد کە لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدای پایتەخت بە بۆنەی جەژنی غەدیر دێرینهوه سازكرا.
بهڕێزیان پیرۆزبایی له گەلی عێراق و نهتهوهی ئیسلامی كرد بهبۆنهی جهژنی غهدیری پیرۆزهوه، وجەختی لەسەر پەیڕەوکردنی ڕێبازی پێغەمبەری خودا (سڵاوی خوای گهورهی لێ بێت) و ڕێبازی فەرماندەی برواداران (سەلامی خوای گەورەی لێ بێت) كردهوه. ههروهها لهگهڵ پابەندبوون بە ڕێبازەکەی بۆ دادپەروەری وبەرەنگاربوونەوەی هەژاری و پاراستنی پارەی گشتی، و ئاماژە بهوهشی دا کە زیندووكردنهوهی بیرەوەری غەدیری پیرۆز بەڵێننامەیەکی زیندووه وبەیعەت ونوێبوونهوهی مانا بەرزهكانه کە (سەلامی خوای لەسەر بێت ) بۆمانی بهجێی هێشتووه بهدرێژایی مێژوو.
ئەمانەی خوارەوە گرینگترین وتهكانی بهڕێز سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانه کە لەم بۆنە پیرۆزەدا پێشکێشی کرد:
ئەگەر بمانەوێت شوێن ڕێبازی ئیمام عەلی (د.خ) بکەوین، دەبێت بیر لە مانا و بەهاکانی بکەینەوە لە ژێر ڕۆشنایی کار بەرپرسیاریهتی و ئەدای خۆمان، و ئەوەی خەڵک چاوەڕێی چیمان لێدەکەن.
باشترین ڕێنوێنی بۆ ئێمە سپاردنی مەلیک ئەشتەرە کە نوێنەرایەتی شێوازێکی بەرپرسیارێتی دەکات.
ڕاسپاردهی ئەهوه بوو کە دەسەڵاتدار سەرقاڵی دڵخۆشکردنی ئەم تیمه یان ئەو تیمه نەبێت، وەک ئەوەی حزبێک بێت یان هاوپەیمانییەک بێت، یان تیمێک بێت کە دەسەڵات وەکو دهستكهوت و قازانج ببینێت.
ئێمە پاشەکشە ناکەین لە هەموو شتێک کە دڵی گەلەکەمان خۆش دەکات، ولە سەر حیسابی مافەکانیان دڵی كهسیك خۆش ناكهین.
ئەگەر شوێن عەلی بن ئەبی تالیب بکەوین، کەواتە ئەمە گۆڕەپانی کردەوەیە لەبەردەمماندا، کە تێیدا دەبێت نمونەی باش و پاکی دەست بسەلمێنین.
ئامانجی یەکەمی پارەی گشتی خزمەتکردن وئاوەدانکردنەوە و نەهێشتنی هەژاری و چاکسازیکردنە لە بارودۆخی خەڵک.
پێویستە پڕۆژە ئابوورییەکان لە پلانەکانی بەرپرسدا بوونیان ههبێت، و لە ڕێگەی ئەوانەوە باشترین وەبەرهێنانی پارە بەدی دێت، و هیچ ئاوەدانکردنەوەیەک بەدی نایەت جگە لە ڕێگەی پڕۆژەی بەردەوام نهبێت.
پێنج ئەولەویەتمان بۆ کارەکانمان دەستنیشان کردووە، بە پشتبەستن بە پێداویستی و داواكاری هاووڵاتیان، دوای بهدیكردنی ئازارەکانیان.
مافی کارکردن و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و کەمکردنەوەی بێکاری و بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و چاکسازی لە ئابووری و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، هەموویان پایەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ئاشتی كۆمهڵگهیین.
ئەرکی بەرپرس ئەوەیە کە پارەی گشتی دوور لە گەندەڵ و دزەکان بپارێزێت، و ئیمتیاز بەم تیمە، یان ئەو کەسە نهدات، ئهوجا پەیوەندی یان پلهی خزمایەتی، یان ئاستی کاریگەری ههر چی بێت.
بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕێبازێکە کە لێی لانادەین، وبە بڕینی هۆکارەکانی جێبهجێ دهكرێت کە لە ئیستغلالکردنی ئەو پۆستەوە سەرچاوە دەگرن، یان داوای هاوکاری لە دەسەڵاتی ئەو حزب و ئەو حزبە بەدەست دێت کە ئیمام لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا بهناونیشانی تایبهتهوه باسی کردووە کە هەوڵی قۆرخکردنی غەنیمەتەکان دەدات.
ڕێنماییەکانمان، لە ڕۆژی یەکەمەوە، ئەوە بووه کە بەرپرس دهبێت ئۆفیسەکەی بەجێبهێڵێت وئاستی پێشکەوتنی کاروبارەکان ببینێت، بۆ ئەوەی دڵنیابێت كه بهرژهوهندی خهڵك دوانهكهوێت وپهكناكهوێت.
ڕێنماییەکانی ئەم دواییەمان بریتین بوون لە بەردەوامبوونی دەوامی وەزیر و بریکار و بەڕێوەبەرە گشتیەکان لە دوایی دەوامی فەرمی.
ئێمە ئەرکمان پێسپێردراوە کە خزمەتی نهوهی گەلەکەمان بکەین کە شایەنی ئەوەن هەموو کات و ههوڵێكمان بۆ خزمەتکردنیان تهرخان بكهین.