بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری فایق زەیدان داوای كرد كە بەپێی بنەمای پاداشت و سزا لە هەڵبژاردنی بەرپرسانی فەرمانگە گشتییەكان كاربكرێت.
زێدان لە میانەی ئاهەنگی جەژنی غەدیر كە بە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێكخرابوو و بە ئامادەبوون و بەشداریی سەرۆكایەتییەكان و ئەندامانی پەرلەمان و وەزیر و دیپلۆماتكاران، هەروەها پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو (INA) وتی: لەم بۆنە ئازیزەدا پێویستە لەبەردەم ئەو وانەیەدا بوەستین كە لەم بۆنەیەدا سوودی لێ دەبینین و ئەو پرسیارە بكەین بۆچی پێغەمبەر كوڕی مامی خۆی بۆ خەلافەت هەڵبژارد و دەبینین كە پێغەمبەر كاتێك كە كوڕە مامی هەڵبژارد وەك خەلیفە دوای ئەو بۆ دادپەروەری و دڵسۆزی بوو و ئەو كەسە بوو كە لە سەرەتای پەیامەكەدا باوەڕی بە پێغەمبەر هەبوو، و هەرگیز سوجدەی بۆ بتێك نەبرد، ئەمە جگە لەو سیفەتە سەركردایەتیانەی كە ئیمام خاوەنییەتی.
زیَِدان ووتیشی : بانگهێشتتان دەكەین لە هەڵبژاردنی بەرپرسان بۆ پۆستە گشتیەكان لەسەر بنەمای پاداشت و سزا مامەڵە بكەن.