بەغدا -INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران سبەی یەك شەممە دەستپێكردنی خولی دووەمی یاسادانانی پەرلەمانی ڕاگەیاند.
بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە : كە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێكردنی خولی دووەمی یاسادانانی ساڵی دووەمی یاسادانان لە ڕۆژی یەكشەممە 9/7/2023 ڕادەگەیەنێت.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لیژنەكانی پەرلەمان لە بەرێكەوتی سەرەوە دەست بە كاری یاسادانان و چاودێریی خۆیان دەكەن و ئاماژەی بەوەشكردووە : لە ڕۆژی شەممە یەكەم دانیشتنی خولی دووەمی یاسادانان بەڕێوەدەچێت كە دەكاتە ڕۆژی 15/7/2023.