بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە پێشوازیکرد لە وەزیری ناوخۆی ئێرانی احمد وحیدی لە دەروازەی زڕباتیەی سنووری لە پارێزگای واست.
بەیاننامەی وەزارەت کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمری لە زڕباتیە پێشوازیکرد لە هاووتا ئێرانیەکەی بەمەبەستی بەستنی کۆبوونەوەیەکی ئەمنی لەنێوان هەردوولا.
وتیشی لەکۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی ئەمنی وڕێکخستنی سنوورەکان و ڕێوڕەسمی سەرانیکارانی ئێرانی لە چلەی ئیمامی حوسین ( س) تاووتوێکرا.
ئاماژەشی بەوەکرد کە پێشبینی دەکرێت پارێزگاری بەسڕەو واست و سەرۆکی دەستەی دەروازە سنووریەکان و ژمارەیەک بەرپرسی هەردوولا ئامادەی کۆبوونەوەکە ببن.