بەغداد/ INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سیدعەماڕحەکیم وجێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی جەختیان کردەوەلەسەر ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان کەگونجاوبێت لەگەڵ بەرنامەی حکومیدا.
سیدحەکیم لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەمیانەی دیدارکردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان موحسن مەندەلاوی و پەرلەمانتار حسین عەرەب پیرۆزباییمان لەیەکدی کرد بەبۆنەی جەژنی غەدیر ،داواشمان کرد کە بۆ وەرزی یاساڕێژی پەرلەمان ئامادەسازی بکرێت و یاساکان ڕێکبخرێن و نەخشەیەکیان بۆ دابڕێژرێت، بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواستەکانی هاووڵاتیاندا بگونجێن.
سیدحەکیم وتیشی جەختمان کردەوەلەسەر
ڕۆڵی چاودێرانەی پەرلەمان بەشێوەیەک کەلەگەڵ بەرنامەی حکومەتدا بگونجێت و هەماهەنگی نێوان هەردوو دەسەڵاتی یاساڕێژی و دادوەریش بەردەوام بێت.