مەندەلاوی بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم پیرۆزبایی لە سەرۆکی دەستەی حەج وعەمرە دەکات

سیاسی
  • 8-07-2023, 08:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران موحسن مەندەلاوی  بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی سەرۆکی دەستەی حەج وعەمرە شێخ سامی مسعودی کرد.
    مەندەلاوی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی شێخ سامی مسعودی سەرۆکی دەستەی حەج وعەمرە پیرۆزباییتان لێدەکەین کە پلەی یەکەمتان بەدەستهێنا لە ئاستی کواڵێتی و ڕێک وپێکی وپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لەم وەرزەی حەجدا.
    وتیشی کە ڕێز لەخۆتان ولە کادیرانتان دەگرین بەم بۆنەیەوە کە دەسکەوتێکی مەزنتان بەدەستهێنا لەبواری پێشکەشکردنی باشترین و نایابترین خزمەتگوزاری بۆ حەجکاران و وێنای وڵاتەکەمانتان بەڕوونی نمایان کرد.