سەید حەكیم : سەقامگیریی ئێستا دەرئەنجامی ئەو قوربانیدانە كە عێراقییەكان لە هەموو پێكهاتەكانەوە دەیدەن

سیاسی
  • 7-07-2023, 22:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    سەرۆكی ڕەوتی حیكمەت سەید عەممار حەكیم ئەمڕۆ هەینی دووپاتیكردەوە كە سەقامگیری ئێستا دەرئەنجامی ئەو قوربانیدان و خوێنانەیە كە عێراقییەكان بە هەموو پێكهاتەكانەوە دەیدەن.
    حەكیم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە: "ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە عەبدللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆمار كرد و گفتوگۆمان ئاڵوگۆڕ كرد سەبارەت بە پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی عێراق وناوچەكە، و ئەو ڕۆڵەی كە عێراق دەیگێڕێت لە نزیككردنەوەی بۆچوونی لایەنەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە وڵاتانی ناوچەكە بكات و بەرژەوەندی گەلەكەیان بە هەمان شێوە بەدەستبهێنێت." 
    بەگوێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە ، "سەقامگیریی ئێستا دەرئەنجامی ئەو قوربانیدان و خوێنانەیە كە عێراقییەكان لە هەموو پێكهاتەكانەوە دەیدەن، هەروەها ئاماژەی بەوەدا كە پاراستنی سەقامگیری و گواستنەوەی لە قۆناغی ئێستایەوە بۆ قۆناغی سەقامگیری هەمیشەیی". 
    حەكیم و سەرۆك كۆمار دووپاتیان كردەوە كە "عێراق زۆر كێشەی تێپەڕاندووە، لەوانە وێنەی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، بەو پێیەی ئەمڕۆ جیهان بە ڕێز و پێزانینی بەرزەوە سەیری عێراق دەكات و ئەمەش ئەوەیە كە بەشدار دەبێت لە ڕەوتی عێراق". 
    حەكیم ئاماژەی بەوەدا كە "تەحەدای داهاتوو تەحەدای ئابوورییە كە سەنتەری جێهێشتنی دەوڵەتی كرێچییە بۆ وڵاتێكی بەرهەمدار و هەمەچەشن، هەروەها جەختمان لەسەر چالاككردنی كەرتە بەرهەمدارەكانی وەك كشتوكاڵ، پیشەسازی، گەشتیاری، وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا كردەوە".