وەزیری كۆچ گەڕانەوەی ١٨٩ ئێزیدی ئاوارە بۆ شنگال ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 7-07-2023, 17:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ هەینی، وەزیری كۆچ وكۆچبەران، ئیڤان فایق جابرۆ، گەڕانەوەی 189 ئاوارەی ئێزیدی بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
    جابرۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە : "189 ئاوارەی ئێزیدی لە كەمپەكانی ئاوارەییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك گەڕاونەتەوە بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان لە قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی وەزارەت بۆ كۆتاییهێنان بەدۆسیەی ئاوارەبوون لە وڵاتەكەدا و هاوتەریب لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا”.
    جابرۆ ئاماژەی بەوەشكرد، "حكومەت گرنگییەكی تایبەت بە مەلەفی شنگال و گەڕانەوەی خۆبەخشانەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان دەدات، هەروەها هەموو ئاسانكارییەك بۆیان دابین دەكات و پێداویستییەكانی ژیانێكی شایستە بۆ خێزانە گەڕاوەكان"، جەختیشی لەوە كردەوە كە "وەزارەتەكە هی خۆیەتی ستافەكان بەردەوامن لە تۆماركردنی ئەو خێزانە ئاوارانەی كە دەیانەوێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتە ناوخۆییەكان بگەڕێنەوە”.