بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار، عەبدوڵەتیف جەمال ڕەشید، بەبۆنەی ساڵیادی غەدیرەوە پیرۆزبایی دەكات، هاوكات داوای هاودەنگی و هاوكاری لەم قۆناغەدا كرد، بە شێوەیەك كە بە خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییەوە سوودی بۆ خەڵك بگەیەنێت.
سەرۆك كۆمار لە تویتێكدا،لەسەر پێگەی تایبەتی خۆی دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویكردەوە تێیدا نووسیویەتی: " گەرمترین پیرۆزبایی دەكەم بە بۆنەی ساڵیادی رۆژی غەدیر ، و لەسەر بنەمای هەستكردن بە بەرپرسیارێتیمان كاتێك ساڵیادی رۆژی غەدیرمان بیر دێتەوە".
و ئاماژەی بەوەشكرد، "دەبێت ژیاننامەی ئیمام عەلی و ڕێبازە كردارییەكەی لە مومارەسەكردنی دەسەڵاتدا بكەینە هاندەرێك كە پاڵمان پێبدات بۆ هاودەنگی و هاوكاری زیاتر لەم قۆناغەی عێراقدا، بە شێوەیەك كە سوودی بۆ گەلەكەمان هەبێت لەگەڵ خۆشگوزەرانی و سەقامگیری".