بەغدا - INA – محەمەد تاڵبی
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە دووپاتی كردەوە كە ئامانجەكانی لەگەڵ بەرنامەی حكومەتدا یەكدەگرێتەوە بە كاركردن لەسەر چەندین كۆمپانیای ستراتیژی، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای كراوەیی بەرامبەر بە هەموو وڵاتانی دراوسێ دامەزراوە.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ،بە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای كراوەیی بەڕووی وڵاتانی دراوسێدا دامەزراوە، بەو پێیەی ئاسایش چەمكێكی ئۆرگانیكە كە ناتوانرێت دابەش بكرێت و پێویستی بە كاركردن هەیە بۆ دروستكردنی دەستپێشخەریی بەكۆمەڵ لەسەر ئاستی ناوچەیی بۆ بەردەوامكردنی سەقامگیری و بەرزكردنەوەی ئاستی هاوبەشی”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "یەكێك لە ئامانجە بنەڕەتی و ئەركەكانی وەزارەتی دەرەوە كە هاوڕاییە لەگەڵ بەرنامەی حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆكوەزیران، كاركردنە لەسەر چەندین كۆمپانیای ستراتیژی لەسەر بنەمای بازنەی ئابوری جۆراوجۆر". جەختیشی لەوە كردەوە كە "عێراق پشتگیری لە گفتوگۆی بەكۆمەڵ دەكات لەسەر ئاستی ناوچەكە".
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە "بەغدا ڕۆڵی پێشەنگی هەبوو لە میوانداریكردنی پێنج خولی دیالۆگ لەنێوان تاران و ڕیاز"، جەختیشی كردەوە كە "عێراق هەماهەنگی لە چەند ئاستێكدا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ هەیە".