كەركوك ناوەڕۆكی پلانی ئەمنی بۆ جەژنی غەدیر ئاشكرادەكات

ئەمنی
  • 6-07-2023, 22:06
  • +A -A

    كەركوك - INA - مەهدی ربحاوی
    فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای كەركوك، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستپێكردنی پلانی جەژنی غەدیری ڕاگەیاند،و هاوكات ناوەڕۆكەكەی ڕوونكردەوە.
    یاریدەدەری فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، لیوا عەلی مەتشر بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك بە پاڵپشتی دەستەی حەشدی شەعبی و سەرپەرشتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، پلانی ئەمنی بۆ ئاهەنگەكانی هاووڵاتیان بۆ جەژنی غەدیر ئامادەكردووە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: پلانەكە بریتییە لە جێگیركردنی دەوریە و مەفرەزەكان لە نزیك مزگەوتەكان و شوێنەكانی پەرەستن و پاركە گشتیەكان كە ئاهەنگگێڕانی هاوڵاتیانی تێدا بەڕێوەدەچن، و هەروەها فەرماندەیی پۆلیس مەراسیمی هەڵكردنی ئاڵای جەژنی غەدیری لە مزگەوت و حسێنیەی پێغەمبەری مەزن لە كەركوك مسۆگەر كردوە.
    هاوكات محەمەد عەبدولخالق كازم، بەڕێوەبەری وەقفی شیعی لە كەركوك، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیەكە بەرنامەیەكی یەكگرتووی ئاهەنگگێڕانی ناوەندی بۆ سبەی هەینی، لە سەنتەری پارێزگا و ژمارەیەك قەزا و ناحیە، بە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك دارشتووە.
    وتیشی: بەرنامەكە فێستیڤاڵێكی شیعر و سروود و چەندین چالاكی هونەری لەخۆدەگرێت، ئاهەنگەكانیش لە سەنتەری پارێزگا و قەزای داقوق و ناحیەكانی تازە و لەیلان بەڕێوەدەچن.