دەزگای هەواڵگری: تۆمەتبارێك دەستگیردەكرێت بەهۆكاری كوشتنی هاوسەرەكەی بە هاوكاری كەسێكی بەكرێگیراو لە بەغداد

ئەمنی
  • 6-07-2023, 21:13
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستگیركردنی ژنێكی تۆمەتبار بە كوشتنی هاوسەرەكەی و كەسێكی بەكرێگیراو كە هاوكاری كردووە، دوای ٢٤ كاتژمێر لە ئەنجامدانی تاوانەكە ڕاگەیاند.
    دەزگای هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: هێزەكانی دەزگای هەواڵگری هەوڵە هەواڵگری و تەكنیكییەكانی خۆیان چڕكردەوە، دوای ئەوەی تەرمی هاوڵاتییەكیان دۆزییەوە لەناو جانتایەكدا كە فڕێدرابوو لەناو زبڵدا، ئەم ڕووداوە كاریگەرییەكی گەورەی لەسەر دەرونی هاوڵاتیان و مرۆڤایەتی دروستكرد و دەستبەجێ تیمێكی كاری پیاوانی دەزگای هەواڵگری پێكهێنرا و لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا مەفرەزەكانی دەزگای هەواڵگری توانیان سەرجەم ئەو تاوانبارانە دەستگیر بكەن كە بەشداریان لەم تاوانە ترسناكەدا كردووە كە پێكهاتبوون لە هاوسەری قوربانییەكە و كەسێكی بەكرێگیراو.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: دوای ڕوبەڕوبوونەوەیان لەگەڵ بەڵگەكان، بە ئاشكرا دانیان بەوەدا ناوە كە هاوڵاتیەكەیان كوشتووە لە بەرامبەر بڕە پارەیەكدا، تاوانبارانیش ڕەوانەی لایەنی لێكۆڵەری تایبەتمەند كران بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.