سەرۆك وەزیران و جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لەسەر پتەوكردنی هاریكاری حكومەت - پەرلەمان ڕێكدەكەون

سیاسی
  • 6-07-2023, 20:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی و جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەسەر پتەوكردنی هاوكاریی پەرلەمان و حكومەت و توندكردنەوەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕێككەوتن.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ مەندەلاوی پێشوازی لە سودانی كردو لە میانەی دیدارێكدا دوایین پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسیان تاوتوێكرد.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لەكۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەسەر گرنگی خێراكردنی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و پڕۆژە بنەڕەتیەكان بۆ هاووڵاتیان و ڕێككەوتنی بەهێزكردنی هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن بۆ دەركردنی یاسا گرنگەكان، ئەوە جگە لە توندكردنەوەی هەنگاوەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و پاراستنی ماڵی گشتی، هەروەها چاودێری خەرجكردنی تەرخانكردنی دارایی لە بودجەی ئەمساڵ لەو شوێنانەی كە كە بودجەیان بۆ تەرخانكراوە.