بەغداد - INA
ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی خۆیدا، كە ئەمڕۆ پێنچ شەممە بەڕێوەچوو، كۆمەڵێك بڕیاری دەركرد، لەوانە پەسەندكردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی بێسەروشوێنكردنی زۆرەملێ، و هەروەها وەزارەتی دارایی بڕی 3 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی/ لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ تای خوێنبەربوون تەرخانكرد، هەروەك هەردوو بانكی (رافیدەین و رەشید) قەرز دەدەن بەو گەنجانە كە خولی ڕاهێنانی دەستپێشخەری پێشەنگ (رییادە)یان تەواو كردوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆكایەتی 27مین دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی كرد، كە دووەم دانیشتنە كە لەم هەفتەیەدا ساز بكرێت بۆ قەربووكردنەوەی دانیشتنی هەفتەی ڕابردوو كە بەهۆی جەژنی قوربانی پیرۆزە ساز نەكرا.
لە دانیشتنەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر دواپێشهاتەكانی رەوشی گشتی وڵات، هەروەها دیارترین پرسە ئابووری و خزمەتگوزارییەكان كەپێداویستی بەرنامەی حكومەتیان جێبەجێ دەكەن، لەگەڵ بابەتەكانی بەرنامەی كار تاوتووێكران و چەندین بڕیار و ڕاسپاردە لەم بارەیەوە دەركران.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە لەدانیشتنەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ڕێنمایی پێكهێنانی لیژنەیەكی كرد بۆ دەست نیشانكردنی ئەولەویەتەكان لەو پرۆژە یاسایانەی كە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەكرێن، هەروەها ئەولەوییەتیان هەیە بۆ پەسەندكردن، بەمەرجێك لیژنەكە كارەكانی لە زۆترین كاتدا كەلەدوو هەفتە زیاتر نەبێت جێبەجێ بكات.
ئاشكراشیكرد: بەپشت بەستن بە ڕێنماییەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، لە میانی كۆبوونەوەی تایبەت بە دەستپێشخەری پێشەنگ (رییادە) بۆ گەشەپێدان و دامەزراندن، كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئەنجامدرا، و تایبەتە بەپێدانی قەرز بەلاوان، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بەوەی كە هەردوو بانكی (رافیدەین وڕەشید) قەرز بەو گەنجانە بدەن كە خولی ڕاهێنانی دەستپێشخەری ڕییادەیان تەواو كردووە و خوازیاری دامەزراندنی پڕۆژەی بچووك و بچووكترن و بەم شێوەیەی خوارەوە:
1ـ بڕی قەرزەكە لە بیست ملیۆن دینار زیاتر نەبێت.
2ـ سوودی ساڵانە (4%) دەبێت لەسەر قیستی دابەزین.
3ـ ماوەی گەڕاندنەوەی پارە دەبێتە (7) ساڵ.
4ـ پشت بە یەكێك لەم گەرەنتیانەی خوارەوە دەبەسترێت:
أ. سپۆنسەرەكە بریتییە لە (فەرمانبەرێكی حكومەت یان خانەنشین).
ب. بەڵێننامەیەك كەلەلایەن دادنووسەوە پەسەندكراو بێت، بۆ ئەو قەرزانەی كەمترە لە 5 ملیۆن دینار.
ج. بەڵگەنامەیەكی گەرەنتی كە لەلایەن كۆمپانیای گەرەنتی بانكەوە دەرچووە.
د. بەڵگەنامەیەكی گەرەنتی كە نەدانی پارە دەگرێتەوە، كە لەلایەن كۆمپانیاكانی بیمەوە دەرچووە.
هەر لەو چوارچێوەیەدا بۆ پشتگیریكردن و وەبەرهێنان لە لێهاتووییەكانی گەنجان، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی پەسەندكردنی خوێندكارانی كەناڵی نوخبە، كە بەپێی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران (199ی ساڵی 2018) و (182ی ساڵی 2019)، ئیمتیازات لە دامەزراندن لە چوارچێوەی چینەكان و مەرجەكانی دیاریكراو لەلایەن یاساوە، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە لێهاتوویی خۆیان و بەپێی بڕگەكانی یاساكە یەكدەگرێتەوە لەگەڵ مەبەستی دەركردنی بڕیارەكانی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران.
كە دەبێت هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجومەنی خزمەتگوزاری گشتی فیدراڵی هەبێت، سەبارەت بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی گونجاو بۆ جێبەجێكردنی ئەمە.
هاوكات لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە لەبەر ڕۆشنایی ڕێنماییە بەردەوامەكانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، و دڵنیاییەكانی لەسەر بەكارهێنانی سیستەمی ئاودێری هاوچەرخ لەبەرامبەر ئەو قەیرانەی كەمی ئاو كە عێراق و هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت، ئەنجومەنی وەزیران دەنگیدا بەپێدانی دەسەڵات بە وەزیری كشتوكاڵ بۆ پێدانی دەسەڵاتی ڕێگەدان بە لایەنی سێیەم بۆ كڕینی سیستەمەكان وئەنجامدانی گرێبەستی ڕاستەوخۆ لەگەڵ كۆمپانیاكانی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی تایبەتمەند بە پیشەسازی و بەرهەمهێنانی سیستەمەكان، وەكو بەدەركردنێك لەو شێوازانەی گرێبەستكردن كە لە ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی گرێبەستە حكومییەكاندا هاتووە (2 ساڵی 2014)، و ڕێنماییەكانی جێبەجێكردنی بودجەی گشتی فیدراڵی دوای دەركردنی، و پەسەندكردنی ڕێژەی پشتگیری 30%، و ماوەی ئیمتیاز بۆ دە ساڵ دوای ساڵی یەكەمی وەرگرتن.
هەروەها پەسەندكردنی ڕێژەی پشتگیری پێشنیاركراوی ئەو سیستەمەی كە لە قەرزی كۆمپانیای باوەری نەمساییەوە دابینكراوە، كە لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023دا هاتووە، بە ڕێژەی 40%، و بەماوەی گەڕاندنەوەی 10 ساڵ دوای لەدوایی ساڵی یەكەمی وەرگرتن، بەپێی ئەو نرخانەی هاوپێچ كە لە نوسراوەكەی وەزارەتی كشتوكاڵدا ئاماژەی پێكراوە.
بەیاننامەكە ئاشكراشیكرد: لە چوارچێوەی پشتگیری بەردەوامی حكومەت بۆ سندوقی هاوكاری كۆمەڵایەتی، ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانكردنی 1%ی داهاتەكانی ڕسومات و غەرامە بۆ پشتگیریكردنی سندوقەكە تەرخان بكرێت، ئەمەش بە پشتبەستن بە مادەی 19/سێیەم لە یاسای پاراستنی كۆمەڵایەتی ژمارە 11ی ساڵی 2014 ، و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی دەبێت فەرماننامە دەربكات بۆ هەموو وەزارەتەكان ولایەنە ناپەیوەندیدارەكان بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان، بۆ گواستنەوەی ئەو ڕێژەیەی ئاماژەی پێكراوە بۆ سەر حسابی سندوقی پاراستنی كۆمەڵایەتی كە لە بانكە حكومییەكان كراوەتەوە.
راشیگەیاند: بەمەبەستی دووركەوتنەوە لە نەخۆشی تای خوێنبەربوون و دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی و كۆنترۆڵكردنی، ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی كە وەزارەتی دارایی بڕی 3 ملیار دینار بۆ وەزارەتی تەندروستی/ لیژنەی باڵای نیشتمانی بۆ تای خوێنبەربوون تەرخان بكات، لە یەدەگی فریاگوزاری بۆ ساڵی دارایی / 2023، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەی (6)ی یاساكە، بودجەی گشتی بۆ ساڵانی دارایی ( 2023 ـ 2024 ـ 2025).
هەر لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە حكومییەكان بە ئامانجی پاراستنی بەرهەمی نیشتمانی، ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابووری ژمارە ( 230113ق)ی پەسەند كرد، كە بریتییە لە رێگرینەكردن لە داواكاری وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان/ وەزارەتی پیشەسازی گەشەپێدان و ڕێكخستن، سەبارەت بە درێژكردنەوەی كارەكان بە بڕگەی (2)ی لەبڕیاری (15)ی ئەنجومەنی وەزیران بۆ ساڵی 2018) ی تایبەت بەسەپاندنی كرێی گومرگی زیادە بە ڕێژەی (100٪) بۆ ماوەی (4) ساڵ بەسەر كەل وپەلە كشتوكاڵیەكاندا بەرهەمی (نایلۆنی كشتوكاڵی ڕۆڵ) ی هاوردە دەكرێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ماوەیە فەرمیانەی كە لە ڕێنماییەكان بۆ ئاسانكاری یاسای هەمواركراوی پاراستنی بەرهەمی عێراقی (11ی ساڵی 2010) ئاماژەی پێكراوە.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشدراوە، كە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێی بابەتەكانی دیكەی ناوكارنامەی دانیشتنەكەی خۆی كرد و ئەم بڕیارانەی دەركرد:
یەكەم/ رەزامەندی درا لەسەر پرۆژە یاسایی بەرەنگاربوونەوەی شاردنەوەی بەزۆر، كەئەنجوومەنی دەوڵەت وردبینی بۆی كردووە و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە، بەپشتبەستن بەحوكمەكانی دەستوور لەگەڵ لەبەرچاوگرتنی تێبینیەكانی فەرمانگەی یاسایی لەسكرتاریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران.
دووەم/ رەزامەندی درا لەسەر پرۆژە یاسایی پەسەندكردنی رێكەوتنی خزمەتگوزاری گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان حكومەتی كۆماری عێراق و حكومەتی رووسیای فیدراڵ، كەلەشاری كازانی رووسیا لەرێكەوتتی 19ی ئایاری 2023 واژۆكراوە و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران كراوە بەپشتبەستن بەحوكمەكانی دەستوور.
سێیەم/ هەمواركردنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ( 137ی ساڵی 2021) بەهەڵگرتنی ڕستەی: ( نابێت ژمارەی فەرمانبەران لە40 زیاتر بێت). سەبارەت بەدەستەی گشتی چاودێریكردنی تەرخانكراوەكانی داهاتەكانی فیدراڵی بۆ ئەوەی ببێتە 80 فەرمانبەر.