دەستپاكی تۆڕێكی سپیكردنەوەی پارە ئاشكرادەكات كە ٦٨ ملیۆن دۆلاری بۆ دەرەوەی وڵات گواستوەتەوە

ناوخۆ
  • 6-07-2023, 17:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەستەی دەستپاكی فیدراڵی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تۆڕێكی سپیكردنەوەی پارەی ئاشكراكرد كە بە ساختە ٦٨ ملیۆن دۆلاری ئەمریكی بۆ دەرەوەی عێراق گواستوەتەوە.
    فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: تیمێكی نوسینگەی لێكۆڵینەوەی نەجەف توانیان ئەندامێكی تۆڕەكە دەستگیربكەن، كە هەڵساوە بە ئەنجامدانی سپیكردنەوەی پارە و گواستنەوەی دارایی بۆ دەرەوەی وڵات بەناوی ژمارەیەك هاوڵاتی بەبێ ئاگاداری خۆیان، ئاماژە بەوەشكرد: تۆڕەكە بڕی (68,000,000) ملیۆن دۆلاری گواستووەتەوە بۆ دەرەوەی عێراق لە ڕێگەی كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕەوە كە بەناوی هاوڵاتییەكەوە كراوە بەبێ ئەوەی خۆی ئاگادار بێت.
    ئاشكراشیكرد: ئەو هاوڵاتییە سەری سوڕما، لەكاتی سەردانكردنی فەرمانگەی باجی نەجەف، كە باج بەسەریدا سەپێنراوە، كە كۆی گشتی بڕی (13,000,000,000) ملیار دینارە، لەئەنجامی ئەو گواستنەوەیانەی تۆڕەكە ئەنجامیداوە بە بەكارهێنانی ناوەكەی، و رونیشیكردەوە: تۆڕەكە كە لە ساڵی ٢٠١٢ەوە كاردەكات، بەم شێوەیە فێڵی لە ژمارەیەك هاوڵاتی كردووە.
    تەئكیدیشیكردەوە: دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند لە نەجەف بڕیاریدا بە دەستگیركردنی تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بەپێی بڕگەكانی مادەی (44)ی یاسای سپیكردنەوەی پارە.
    راشیگەیاند: ئەندامێكی تۆڕەكە دەستگیركراوەو بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ئەو مادەیەی پێشتر ئاماژەی پێكراوە، و دۆسیەكە ڕەوانەی دادگای سپیكردنەوەی پارە كراوە.