بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی دوو تیرۆریستی لە بەغدا و كەركوك ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە، "بە دوو ئۆپەراسیۆنی جیاواز، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانی فیرقەی هەشت و حەڤدەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوكاری لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان كە زەویەكەیان بەدەستەوە بوو، دوو بۆسەی ورد لە ناوچەی مستەفا و گوندی تەرەجل دانران”.
ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو ئۆپەراسیۆنە بووە هۆی دەستگیركردنی دوو تۆمەتبار كە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی چوارەمی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەغدا و كەركوك.