بەغدا – INA
ئەمرۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی وەزیران دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ساز دەكات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێك كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە " ئەنجوومەنی وەزیران لەم هەفتەیەدا دووەم دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران ساز دەكات ".
هەروەها ئەوەیش هاتووە كە ئەم كۆبونەوەیە" بۆ قەرەبووكردنەوەی ئەو دانیشتنەی كە بەهۆی پشووی جەژنی قوربانەوە ساز نەكرا".