وەزیری ناوخۆ: پلانێكی تەواو دادەنێین بۆ دەستەبەركردنی ڕێگای زیارەتكەران لە نێوان بەغدا و كەربەلا

ئەمنی
  • 6-07-2023, 13:52
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، پەرەپێدانی پلانێكی تەواو بۆ دەستەبەركردنی ڕێڕەوی زیارەتكەران لە نێوان بەغدا و كەربەلا پشتڕاستكردەوە.
    لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی ناوخۆ ، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، سەرۆكی لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ دەستەبەركردنی سەردانی چلە، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، سەرپەرشتی ئامادەكارییە پێشوەختەكانی كردووە بۆ تەواوكردنی ڕێگای زیارەتكەرانی نێوان بەغدا و كەربەلا، بە ئامانجی پێداچوونەوەی مەیدانی بە پێشكەوتنی كاركردن لەسەر ڕێگاكان، كە دەبێتە ڕێڕەوێك بۆ ڕێپێوانی دوو ملیۆن كەس." 
    ئاماژەی بەوەشكرد، "وەزیری ناوخۆ پشكنینی ئەو كارانە دەكات كە لەلایەن پارێزگاری بەغداوە لەلای پایتەختەوە ئەنجامدراون لەسەر ئەو ڕێگایەی هەردوو پارێزگاری بەغدا و كەربەلا بەیەكەوە دەبەستێتەوە، بەیاوەری پارێزگاری بەغدا محەمەد جابر عەتا، و ژمارەیەك كەسایەتی ئەمنی و خزمەتگوزاری”.
    بەپێ راگەیندراوەكە شەمەری ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە: "لە ساڵانی پێشوودا میحوەرەكەی (بەغدا، حەسوا، ئەسكەندەریە، موسەییب، كەربەلا) شاهیدی زەبری گەورەی سەردانكەران بووە، ئەمەش سەرلێشێواوی لە بزووتنەوەكەدا دروست دەكات"، ئاماژەی بەوەشكرد كە "ئێستا كار لەناو ئەم میحوەرەدا لەلایەن پارێزگاری بەغدا بە خێراییەكی بەرز ئاست و بە درێژایی كاتژمێر، بە بەرز نرخاندنی هەوڵە گەورەكانی دەسەڵاتی لێهاتوو لەم بوارەدا بەتایبەت پارێزگاری بەغدا.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "دەزگە ئەمنییەكانی پەیوەندیدار پلانێكی تەواو بۆ دەستەبەركردنی ئەم ڕێگایە گرنگە دادەڕێژن".