بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، حایان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و هاوتا ئازەرییەكەی، پەروێز شەهبازۆف، پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هاوكاری هاوبەشیان تاوتوێ كرد.
وەزارەتی نەوت لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە: "حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆكوەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، لە ڤییەنای پایتەختی نەمسا، پەرویز شەهبازۆڤ، وەزیری وزەی ئازەربایجان كۆبووەوە"، ئاماژەی بەوەدا كە "لە میانی كۆبوونەوەكەدا، باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست كرد لە هەموو بوارەكاندا بەتایبەتی كەرتی نەوت و وزە ".
بەپێی راگەیندراوەكە، وەزیری نەوت جەختی لەوە كردووەتەوە"لە میانی كۆبوونەوەكەدا ڕێككەوتن لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش كراوە"، ستایشی "پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان هەردوو گەلی دۆست، و پەرۆشییان بۆ پەرەپێدانیان بۆ ئاسۆی فراوانتر و
ئەو پڕۆژانەی كە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان دەكەن.