سەرۆك وەزیران ئاماژە بە ئاستی هاوكاری سەقامگیری نێوان بەغدا و دەوحە دەكات

سیاسی
  • 6-07-2023, 13:11
  • +A -A

    بەغدا –INA   
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران ئاستی هاوكاریی سەقامگیری نێوان بەغدا و دۆحەی دووپاتكردەوە.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە" ئەمڕۆ پێنچ شەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە خالد حەمەد ئەلسولەیتی باڵیۆزی دەوڵەتی قەتەر كرد بەبۆنەی كۆتایی هاتن بەكارەكانی". 
    بەگۆێرەی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە" لەدیدارێكدا پەیوەندییە دووقۆڵیەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و شێوازەكانی پتەوكردنیان تاوتووێكران".
     هەروەها سەرۆك وەزیران هەوڵەكانی باڵیۆزی قەتەر لەماوەی رابردوو بەرزنرخاند، هەروەها ئاماژە بەئاستی هاوكاری سەقامگیری نێوان بەغدا و دەوحەی كرد، كەلەدوایی سەردانی میری قەتەر بۆ عێراق لەمانگی رابردوو بەدەستەوە هاتووە، كەلەئەنجامی ئەم سەردانەدا كۆمەڵێك ‌یاداشتی لێكگەیشتنی هاوبەش لەبوارە جیاجیاكاندا واژۆكران، لەسەرووی هەمووان هاوكاری لەبواری غاز و پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامی كاری هاوبەش لەپێناو بەدەستهێنانی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و خۆشگوزەرانی گەلەكانی".