بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە دووپاتی كردەوە كە عێراق كار بۆ بەستنی كۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریكاری و هاوبەشی دەكات، هاوكات هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا داوای كۆبوونەوەیەكی هەرێمایەتی بۆ عێراق كرد.
لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی دەرەوە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، "فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی كۆماری توركیا، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی وەزاری بزووتنەوەی بێ لایەنەكان كە بۆ ماوەی ٥-٦ی تەمموز لە باكۆ بەڕێوەدەچێت و تاوتوێ كرا هەردوولا ڕێگایەكن بۆ باشتركردنی ئاسۆكانی هاوكاری دوو قۆڵی و هەماهەنگی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات بەرامبەر بە پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان .
ئاماژە بەوەیش كراوە كە ، "لە كۆبوونەوەكەدا هەردوو وەزیر دوایین پێشهاتەكانی دۆخی ئەمنی ناوچەكەیان تاوتوێكرد، هەروەها هەوڵەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر".
بەپێی راگەیندراوەكە فوئاد حوسێن دووپاتی كردەوە، "جەختكردنەوە لەسەر ڕاوێژ و هەماهەنگی هەڵوێستەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە سەبارەت بە پرسەكانی نیگەرانی هاوبەش، پێویستی دوورخستنەوەی هەرێم لە گرژی و پتەوكردنی ئاسایش و سەقامگیری، دەرچوون لە قەیرانەكان، گەیشتن بە ڕێژەی بەرزی گەشەپێدان، و سود وەرگرتن لە گەلانی ناوچەكە لەو سەرچاوانەی كە وڵاتەكانیان تێیدا زۆرن”.
بەگوێرەی راگەیندراوەكە ، هەردوولا تاوتوێی "دۆسێی كەمپی هۆڵی و دیپۆرتكردنەوەی ئاوارەكان و ئەو تەحەددایانەی پەیوەستن بەم دۆسێییە كرد".
لای خۆیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا داوای "كۆبوونەوەیەكی ناوچەیی بۆ عێراق كرد".