فایق زیدان و باڵیۆزی توركیا تاوتوێی دۆسیەی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان دەكەن

سیاسی
  • 6-07-2023, 11:43
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، فایق زەیدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لەگەڵ عەلی ڕەزا كۆنەی باڵیۆزی توركیا، هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات لە دۆسێیكانی ڕادەستكردنەوەی داواكراوان بە دەسەڵاتی دادوەری تاوتوێ كرد.
    لە ڕاگەیەندراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا هاتووە، "فایق زەیدان سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پێشوازی لە عەلی ڕەزا كۆنای باڵیۆزی توركیا كرد".
    ئاماژەی بەوەشكرد، "زەیدان لەگەڵ باڵیۆز هاوكاری نێوان هەردوو وڵات لە دۆسێی ڕادەستكردنەوەی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری و ئاڵوگۆڕی زانیاری سەبارەت بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانی ناوچەكە گفتوگۆی كردووە".