کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەكات

ناوخۆ
  • 6-07-2023, 11:11
  • +A -A

     بەغدا-INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرمای کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵات".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ دەبێتەوە، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور، و لە بەشی باکووری وڵات کەمێک نزمتر دەبێت لە ڕۆژی پێشوو".
    وە ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە لە سەرتاسەری وڵاتدا ساماڵ دەبێتەوە، لەکاتێکدا پلەکانی گەرما کەمێک لە ڕۆژی پێشوو لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور دادەبەزن، لە بەشی باکووری وڵاتیش نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو".
    و لە درێژەی قسەکانیدا وتی "کەشوهەوای وڵاتەکە بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە و پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون لە سەرتاسەری وڵاتدا."