بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، وێرانکردنی حەشارگەیەکی چەتەکانی داعشی تیرۆریست لە دیالە ڕاگەیاند.
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، لە ڕاگەیاندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە تێیدا ڕایگەیاند، "ڕۆژ لە دوای ڕۆژ، پەتەکە توندتر دەبێتەوە لەسەر ئەو ئەندامانی تیرۆریستی داعش كە ماونەتەوە، لە سایەی ئەو هەوڵە زۆرانەی کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دراون، لەگەڵ هەوڵی هەواڵگری، و مامەڵەکردنی دەستبەجێی زانیاری، وەک دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەڕێوەی دەبرد، بە پلاندانان و سەرپەرشتیکردنی شانەیەک ئامانجکردنی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان توانای ئەوەی هەیە زانیاری ورد لەسەر ئامانجێکی گرنگ بدات بە فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی.
ئاماژەی بەوەشکرد، "فڕۆکەکانی ئێف 16 هێرشێکی ئاسمانییان لە ناوچەی عەبارە لە دیالە ئەنجامدا بۆ ئەوەی ئەم شوێنە بکەنە ئامانج، لە کاتژمێر 500دا هێزێک لە لیوای 21ی پۆلیسی فیدراڵی و مەفرەزەکانی ئاسایشی نیشتمانی چوونە سەر ئەو شوێنە بەمەبەستی بپشکنن ئەو ناوچییە و لە ئەنجامدا بۆ مانكردنەكەدا دوو تەرم و دوو تفەنگی M16 و دەمانچەیەک و نارنجۆکێکی دەستی دۆزیەوە”.
ئەوەش هاتووە كە "بەردەوام دەبین لە وێرانکردنی کۆشکەکانی تیرۆریستان بۆ تۆڵەسەندنەوەی دادپەروەرانە، هێزە ئەمنییەکانیش وەک سەلامەتی گەلە سەربەرزەکانیان دەمێننەوە."