بەغداد - INA
حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، پرسەنامەیەكی بۆ كۆچی دوایی حوجەتی ئیسلام دكتۆر شێخ باقر مەقدیسی راگەیاند.
وتەبێژی حكومەت باسم عەوادی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی حوجەتی ئیسلام دكتۆر شێخ باقر ئەلمەقدیسی خوای گەورە لێیخۆش بێت پێمان گەیشت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كۆچكردوو تەمەنی شەرەفمەندی خۆی هەر لە باڵغبوونەوە، لە نێوان وانە و گوتار خوێندندا بەخشیوە، ئاواتە زانستییەكەی نەوەستاوە سەرەڕای تەمەنی پیری، كە دەستكەوتی ئەكادیمیشی بۆ زیادكرد، ئەمە جگە لە بەدەستهێنانی حەوزەی خوێندنی باڵا، كە شایستەكرا بگاتە بەرزترین سەكۆ بەئامادەبوونی زانا گەورەكان لەعێراق و دەرەوە، و سەكۆی شێخ ئەلمەقدیسی درێژكراوەی نامەی هۆشیار بوو، كە زانست و خولیای حوسێنی بەیەكەوە دەیبەستەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە بۆ ماوەی چەندین ساڵ، مینبەری حوسێنی و وتار و خوێندنەوەی دوعای كاریگەر دەوڵەمەندتر دەكرد، بەو دەنگە ئاوازە كە یاوەری گوێی موسڵمانان بوو و تا ئێستاش شەوانی هەینی و لە مانگی ڕەمەزان و زۆرێك لە بۆنە ئیسلامییەكان هەر بوونی هەیە.
وتەبێژی حكومەت راشیگەیاند: پرسە و سەرەخۆشی گەرم ئاراستە بنەماڵەكەی و هەردوو حەوزەی شاری نەجەفی پیرۆزی شەرەفمەند و قومی پیرۆز دەكەم، هەروەها ئاراستەی هەموو وتارخوێنانی مینبەری حوسەینی و هەموو قوتابی و خۆشەویستانی دەكەین، لە خوای گەورە دەپاڕێمەوە بە بەهەشتی هەتاهەتایی خۆی شاد بكات، ئێمە هی خوداین و بۆ خودا دەگەڕێینەوە.