بەغداد - INA
محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی دا بە گرنگی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی پارێزگاكان لەبارەی ڕێكارەكانیان بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی كەمی ئاو لە ماوەی وەرزی هاویندا.
وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان لیوای هێزی تایبەت یەحیا رەسوڵ، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان سەرۆكایەتی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئاسایشی نیشتمانی كرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە سەرەتای دانیشتنەكەدا سودانی بەخێرهاتنی لێپرسراوی نوێی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و جێگری سكرتێری نوێی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق كرد، و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن لە كارەكانیان و هەمیشە بەخشین لەپێناو خزمەتكردنی ئەم وڵاتە، لە هەمان كاتدا ڕۆڵی ئەندامانی پێشوو بە هەمان شێوە و ئەوەی لە ماوەی كارەكانیاندا ئەنجامیانداوە بەرز نرخاند.
هەروەها لەدانیشتنەكەدا دواپێشهاتەكانی رەوشی ئەمنی وڵات تاوتووێكران، لەگەڵ خستەبەرباسی كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە كاری دەزگا ئەمنییەكانەوە.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، ئەنجومەن دەنگی لەسەر تەرخانكردنی دەرماڵەی كاتی بۆ زۆربەی فەرمانبەرانی وەزارەتی ناوخۆ دا، هەروەها دەنگی لەسەر پێشنیاری وەزیری ناوخۆ سەبارەت بە كۆدكردنی چەكی سووك بۆ سەرجەم وەزارەتەكان و فەرمانگە ئەمنییەكان دا، بەشێوەیەك كە لەژێر كۆنترۆڵكردندا بن و خاوەنەكانیان بناسرێنەوە.
هەروەها لە مژارێكی تردا، فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان ڕێنمایی دان بۆ گرنگی پاڵپشتی و هاوكاریكردنی پارێزگاكان لەبارەی ڕێكارەكانیان بۆ چارەسەركردنی بارودۆخی كەمی ئاو لە ماوەی هاویندا، لەگەڵ دەستەبەركردنی تانكەری ئاو و پشتگیریكردنی ئەو پارێزگایانەی كە پێویستیان بە ئاوە.
لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە ئەنجوومەن تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی دیكەی لە بەرنامەی كاریدا كرد، و چەند ڕاسپاردەی پەیوەست بەو پرسانەی كەلەم دانیشتنەدا و روژێنراون پەسەندكران.