مالیزیا بڕیاریدا بە كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق

سیاسی
  • 5-07-2023, 20:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن، ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی لە بڕیارەكەی مالیزیا كرد بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق.
    وەزیری دەرەوە لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پێشوازیمان لە بڕیارەكەی حكومەتی مالیزیا كرد بۆ كردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە عێراق، لە كۆبوونەوەیەكدا كە من و زمبری عەبدولقادر وەزیری دەرەوەی مالیزیای كۆكردەوە، لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی بزووتنەوە بێلایەنەكان لە باكۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە كۆبونەوەكەدا باسمان لە ڕێگاكانی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرد بۆ مەودای فراوانتر.