وەزیری دەرەوە تەئكید لە پشتیوانی عێراق بۆ بنەما و نەگۆڕەكانی بزووتنەوە بێ لایەنەكان بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو دەكاتەوە

سیاسی
  • 5-07-2023, 20:27
  • +A -A

    بەغداد - INA
    جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فواد حسێن، ئەمڕۆ چوارشەممە، تەئكیدی لە پشتیوانی كۆماری عێراق بۆ بنەما و نەگۆڕەكانی بزووتنەوە بێ لایەنەكان بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو كردەوە.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمڕۆ فوئاد حسێن وتاری كۆماری عێراقی لە كۆبوونەوەی وەزاری بزووتنەوە بێ لایەنەكان پێشكەشكرد، كە رۆژانی 5-6ی تەمموزی 2023 لە باكۆ بەڕێوەدەچێت، كە تیایدا پاڵپشتی كۆماری عێراقی بۆ نەگۆڕەكان و پرەنسیپ و خواستەكانی بزووتنەوە بێ لایەنەكان بۆ قۆناغی ئێستا و داهاتوو نوێ كردەوە.
    هەر بە پێی بەیاننامەكە، حسێن جەختی لە گرنگی بەهێزكردنی ئامرازەكانی كرداری خۆی لە ڕێگەی یەكخستنی دیدگا و كۆدەنگی لە بڕیارەكاندا كردەوە، بەتایبەت لەم قۆناغەدا كە لێكترازانی بەرژەوەندی و ئیرادە زیادیكردوە و قەیرانە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان خراپتر بوون، دووركەوتنەوە لە سیاسەتی كوتلە نێودەوڵەتییەكان بۆ گەیشتن بە ئاسایش و ئاشتی و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی گەلانی جیهان و دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام بۆ قەیرانە نێودەوڵەتییەكان.
    هەروەك تەئكدی لە بەرەوپێشبردنی فرەیی لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا بەمەبەستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، هاوكاریی ئابووری، كۆمەڵایەتی، كولتووری و تەندروستی بۆ بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ كۆمەڵگەكان كردەوە.
    هەروەها بە ئاماژەدان بە ئاڵنگارییەكانی بەردەم وڵاتانی بزووتنەوەكە لەم هەلومەرجەی ئێستادا كە جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، داوای بەهێزكردنی هاوكاری و هاوپشتی نێوان وڵاتانی بزووتنەوەكەی كرد.
    وەزیری دەرەوە جەختی لە گرنگی دیپلۆماسی فرەیی و كردەوەی بەكۆمەڵی هاوبەش كردەوە و ئاماژەی بەوەشكرد، كە ئەم ئامانجە بەرزانە لە ڕێگەی بزووتنەوەیەكەوە بەدی دەهێنرێن كە ڕۆڵێكی كاریگەر و بەرپرسانە لە پرسە نێودەوڵەتییەكاندا دەگێڕێت، كە دیارترینیان گۆڕانی كەشوهەوا و بڵاوبوونەوەی پەتاكان و ئاسایشی خۆراك و ئاسایشی وزەیە.
    فوئاد حسێن تەئكیدی لە پەرۆشی عێراق كردەوە بۆ ئەوەی ببێتە فاكتەری سەقامگیری لە ژینگە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكەیدا و هەوڵەكانی بۆ لێكنزیككردنەوەی بۆچوونەكان و كاركردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە و بەردەوام بۆ قەیرانەكانی ناوچەكە بە پێشكەشكردنی دەستپێشخەری و دروستكردنی پرد و نزیككردنەوەی بۆچوونەكان لە پاراستنی ئاشتی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەتایبەتی لە ناوچەكەمان كە بەدەست شەڕ و قەیرانەكانەوە دەناڵێنێت.
    وتیشی: عێراق سەركەوتوو بوو لە میوانداریكردنی كۆنفرانسی بەغداد بۆ هاوكاری و هاوبەشی، كە بەشدارییەكی بەرفراوانی وڵاتانی دراوسێی ناوچەكە بەهرەمەند بوون و بە ڕاسپاردەی گرنگ هاتە دەرەوە كە لە جاڕنامەی لوتكەی بەغدا بەرجەستە كرابوو، كە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی لە گەڕاندنەوەی پەیوەندییەكان و لابردنی گرژییەكانی ناوچەكە رەنگیداوەتەوە.